په‌یپاڵ



hit counter

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌یان خوێندووه‌ته‌وه‌

 



 

پێناسه‌

ماڵپەڕێکی ئه‌مریكییه‌ وه‌ له‌لایه‌ن Palo Alto درووستكراوه‌ بۆیه‌كه‌مین جار له‌ ساڵی 1998 درووستكراوه‌ کە ڕێگە بە گواستنەوەی پارە دەدات لە نێوان بەکارھێنەرەکانی تۆڕی
ئینتەرنێت. ھەر کەسێک ئەم سیستەمە بەکاربھێنێت، دەتوانێت بڕێک لە پارەی دیاریکراو بنێرێت بۆ ھەر کەسێک یاخود ھەر بانکێکی نێودەوڵەتی تەنھا بە زانینی ئیمەیلەکەیان له‌به‌رامبه‌ردا بڕی ( (2.9%پاره‌كه‌ له‌ كه‌سی وه‌رگر وه‌رده‌گرێت وه‌ك كرێ وه‌رگرتن.

كورته‌ باسێك

ماڵپەڕی (www.eBay.com)   كه‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كی له‌ ویلایه‌تی كالیفۆڕنیایه‌ لە بەناوبانگترین ماڵپەڕەکانی کڕین و فرۆشتن لە جیھاندا؛ بە دامەزرێنەری پەیپاڵ دادەنرێت.

 

مێژووی كۆمپانیا:

-له‌ساڵی 1998 له‌سه‌ر ده‌ستی چوار كه‌س دامه‌زرا به‌سه‌رۆكایه‌تی (Palo Alto)

كه‌پێك هاتبوون له‌

Max LevchinPeter ThielLuke Nosek, and Ken Howery

كه‌ كۆمپانیایه‌كی بچوكیان دامه‌زراند بۆ گه‌شه‌پێدانی و پاراستن و چاكردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ری ده‌ستی

بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ ساڵی 1999 چوونه‌ بواری گواستنه‌وه‌ی پاره‌ كه‌ ئه‌وكات پاره‌یان بۆ دابینكرابوو له‌لایه‌ن (John Malloy)

دواتر له‌ مانگی ئاداری ساڵی 2000 ئه‌م خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی پاره‌یان خسته‌سه‌ر ئینته‌رنێت سه‌ره‌تا ماڵپه‌ڕه‌ كه‌ ناوی (x.com) بوو دواتر گۆڕا بۆ (PayPal) له‌ساڵی 2001 هه‌ر له‌ هه‌مان ساڵ به‌شێوازێكی زۆر به‌رفراوان بڵاو بووه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ناویان نا (پایپاڵی گشتی یان پایپاڵی جیهانی) له‌ساڵی 2002

خزمه‌تگوزارییه‌كانی:

له‌ساڵی 2014 دا (203)ماركێتی جیهانی پایپاڵیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌كارهێناوه‌ وه‌ (152) چالاكی ئه‌نجامداوه‌، له‌ناو پایپاڵ 26 جۆره‌ دراوی جیهانی كاری پێده‌كرێت (وه‌ك دۆلارو یۆرۆو پاوه‌ند ….هتد)، پایپاڵ خزمه‌تگوزاری ناردن و وه‌رگرتنی پاره‌ت بۆ دابین ده‌كات له‌ نێوان دووكه‌س یاخود كه‌سێك و ماركێتێكدا یاخود دوو بازرگان یان ……………هتد.

به‌هۆی پایپاڵ ده‌توانی پاره‌ بنێری بۆ ماركێته‌كان و شته‌ هه‌ڕاجه‌كان بكڕی وه‌ك ماركێتی به‌ناوبانگی (ebay)، یان شته‌كانت له‌ناو ماركێته‌كان دابنێیت بۆ فرۆشتن

به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌مان له‌ یاد نه‌چێت بۆ درووستكردن و هه‌بوونی هه‌ژمارێكی پایپاڵ مه‌رج نییه‌ تۆ شت بكڕی یاخود شت بفرۆشی.

له‌مانگی ئابی ساڵی 2009 دا پایپاڵ خزمه‌تگوزاری (هه‌ژماری قوتابیان) ی دامه‌زراند كه‌ ڕێگه‌ به‌ خێزانی ئه‌و قوتابیانه‌ ده‌دات كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌ریكی خوێندنن به‌ ئاسانترین شێواز پاره‌یان بگاته‌ ده‌ست له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م هه‌ژمارانه‌ ئامۆژگاری قوتابیه‌كانی ده‌كرد كه‌ ده‌ستبگرنه‌وه‌ له‌ زیاده‌ڕۆیی له‌ خه‌رجكردنی پاره‌دا وه‌ فێری به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كردن

له‌ تشرینی دووه‌می ساڵی 2009 دا ڕێچكه‌یه‌كی دۆزییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ئینته‌رنێتیه‌كان بتوانن به‌كۆدی خۆیان و به‌شێوازێكی ئاسان پاره‌ بگوازنه‌وه‌ له‌نیوان وه‌رگر وبه‌خشه‌ر

ئێستا پایپاڵ به‌رنامه‌ی بۆ درووستكراوه‌ كه‌ له‌ ستۆریه‌كاندا هه‌ن و  زۆر به‌ئاسانی له‌ناو مۆبایله‌كه‌ت ده‌توانی پاره‌ وه‌ربگری یاخود بده‌ی، یان بگه‌ڕێ به‌دوای نزیكترین بازاڕگا یان ڕێستۆرانت كه‌ پاره‌ی پایپاڵ وه‌رده‌گرن

له‌كوێ (كاری پێده‌كرێت):

له‌ زۆرێك له‌وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان كاری پێده‌كرێت

وه‌له‌م وڵاته‌ عه‌ره‌بیانه‌ش كاری پێده‌كرێت

الإمارات العربية المتحدة، قطر، الكويت، السعودية، البحرين، الأردن، الجزائر،تونس،المغرب،مصر، سلطنة عمان.

له‌م وڵاتانه‌ی لای خواره‌وه‌ش ته‌نها ده‌توانی پاره‌ بنێری ناتوانی وه‌ری بگری:

جزر القمر، جيبوتي، موريتانيا، الصومال، اليمن.

له‌كوێ (كاری پێنا‌كرێت):

به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌ندێ وڵات كاری پێناكرێت ، وه‌ك:

العراق، لبنان، ليبيا، السودان، سوريا، فلسطين.

به‌ڵام ده‌توانی ئه‌كاونتت هه‌بێ به‌ ناوی وڵاتانی تر


چۆنیه‌تی درووستكردنی هه‌ژمارێكی نوێ له‌ پایپاڵ

چۆنیه‌تی دانانی ئه‌کاونت له‌ بانکه‌ ئه‌لیکترۆنیه‌کان کارێکی ئاسانه‌ که‌ له‌ڕاستیدا زۆر پێویسته‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی پاره‌کانت له‌و بانکانه‌ی که‌ تۆ خۆتت لێ ناهو نووس کردووه‌ وڤپاره‌کانت ته‌حویلی یه‌م بانکه‌ یه‌لکترۆنیانه‌ بکه‌ی که‌ بتوانی حسابه‌که‌ت جێگیر بکه‌ی یاخوود به‌ کاری بهێنی بۆ پرۆژه‌ی به‌ده‌ست هێنانی پاره‌ی زیاتر که‌ من لێره‌دا دووبانکی ئه‌لکترۆنی جیهانی باڕپێکراوم بۆ داناون که‌ بۆ ده‌یان ملیۆن خه‌ڵک خۆیان تێدا ناوونووس کردووه‌ که‌ ئه‌وانیش هه‌ردوو بانکی (پای پاڵ)و (ئه‌لێرت پای)یه‌ هه‌موو هه‌نگاوه‌کانم بۆ داناون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ئاسانی خۆتانی لێ ناونووس بکه‌ن ئه‌م دوو بانکه‌ یارمه‌تیت ده‌دات بۆ کرینی به‌ر نامه‌یه‌ک یان ڤیدیۆیه‌ک یان یاریه‌ک یان هه‌ر شتێک که‌ پێویستی به‌ کرین بێت له‌ڕێگه‌ی ئینته‌ر نێته‌وه‌له‌ڕاستیدا دانانی ئه‌م ئه‌کاونته‌ زۆر پێویسته‌ چوونکه‌ به‌بێ بوونی ئه‌کاونت تۆ هیچت پێ ناکرێ ئه‌توانی له‌هه‌دوو بانکه‌که‌ خۆت ناونووس بکه‌ی یان له‌ یه‌کێکیان وبه‌ڵام نابێت له‌ بنکێکدا دوو جار خۆت ناونوس بکه‌ی چونکه‌ ئه‌م سایتانه‌ ئای پی یه‌که‌ت ده‌ناسنه‌وه‌که‌ ده‌بێته‌ هۆی بلۆک کردنی حسابه‌که‌ت

 

پای پاڵ تاكوو ئێستا به‌ سه‌ركه‌وتووترین بانكی ئه‌لیكترۆنی ئه‌ژمێردرێ بۆ سوك و ئاسانی له‌ مامه‌ڵه‌كردنداو خێرایی گۆاستنه‌وه‌ی پاره‌ وه‌هه‌روه‌ها هه‌موو كۆمپانیا جیهانێكان باوه‌ڕ و متمانه‌یان پێی هه‌یه‌ بۆیه‌ گه‌ر له‌ بواری بازرگانی ئه‌لیكترۆنی كار بكه‌یت و بته‌وێ قازانج له‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ وه‌ربگری ئه‌وه‌ به‌ بێ هه‌ژماری پایپاڵ ناتوانی كاره‌كانت ئه‌نجام بده‌یت .

پایپاڵ بانكێكی ئه‌لیكترۆنیه‌ ئه‌توانی پاره‌كانت هه‌ڵگری تیادا و مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ بكه‌یت وه‌هه‌روه‌ها شتومه‌كی پێ بكڕی ، ته‌نها ناونیشان بۆ هه‌ژماری بانكه‌كه‌ت كه‌ پایپاڵه‌ ئه‌و ئیمێله‌یه‌ كه‌ خۆت پێ تۆمار كرد واتا گه‌ر ویستت پاره‌ بنێری بۆ كه‌سێك یان پاره‌ وه‌رگری له‌ كه‌سێك ته‌نها ئیمێلی پایپاڵه‌كه‌ی پێ بده‌و هیچی تر.
به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ پایپاڵ كار له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتێكدا ناكات وه‌هه‌ر وه‌ها له‌گه‌ڵ عێراق په‌یوه‌ندی نیه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌ به‌ناوی وڵاتێكی تره‌وه‌ خۆمان تۆمار بكه‌ین، ئێمه‌ وڵاتی ده‌نیمارك داده‌نێین ، یان ئێوه‌ ده‌توانن هه‌ر وڵاتێكی تر به‌كار بێنن.
سه‌ره‌تا بۆ خۆ تۆمار كردن سایتی پایپاڵ بكه‌وه‌

https://www.paypal.com/

دواتر كلیك له‌ سه‌ر signup بكه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ژمارێكی نوێ

ئێستا تۆ ده‌توانی له‌و کۆمپانیایانه‌ی که‌ پاره‌ به‌خه‌ڵک ده‌ده‌ن له‌به‌شی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که‌ پاره‌ ده‌ده‌ن به‌ خه‌ڵک خۆت ناو نووس بکه‌ی دواتر حسابه‌که‌ت بنێری بۆ بانکی پای پاڵ

به‌ ڤیدیۆ:

یان

 


 

 

ئایا ده‌توانم ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌ربگرمه‌وه‌ كه‌ به‌هه‌ڵه‌ ناردوومه‌ بۆ ئیمه‌یڵێكی نادروست؟

به‌ڵێ تۆ ته‌نها ده‌توانی ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌ربگریته‌وه‌ كه‌ ناردووته‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ قبوڵی نه‌كردووه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ناردت بۆ كه‌سێك و ئه‌و كه‌سه‌ پاره‌كه‌ی تۆی قبوڵكرد ئه‌وا ناتوانی بیگێڕیته‌وه‌ ر  ته‌نها ئه‌گه‌ر‌ داوای لێبكه‌یت و ئه‌ویش بۆت بیگه‌ڕێنێته‌وه‌

له‌ دووحاڵه‌تدا ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ده‌ینێری ده‌توانی به‌ئاسانی وه‌ریبگریته‌وه‌:

  1. ئه‌و ئیمه‌یڵه‌ی كه‌بۆت ناردووه‌ هیچ هه‌ژمارێكی نه‌بێت له‌ پایپاڵ (له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی خۆكارانه‌ پاره‌ی نێردراو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نی سه‌ره‌تایی)
  2. ئه‌و ئیمه‌یڵه‌ی كه‌ بۆت ناردووه‌ ئیمه‌یڵه‌كه‌ی ته‌واو نه‌بێ (ئیمه‌یڵه‌كه‌ پشتگیری هه‌ژماره‌كه‌ی نه‌كردبێ)

به‌م چه‌ند هه‌نگاوه‌ پاڕه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌:

  1. ئه‌كاونته‌كه‌ت بكه‌وه‌
  2. كلیك له‌ دوگمه‌ی سه‌ره‌كی (My Account)بكه‌
  3. پاشان كلیك له دوگمه‌ی ناسه‌ره‌كی‌ (History) بكه‌
  4. كلیك له‌ (Cancel) بكه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كه‌له‌ ئه‌ستونه‌كه‌دا نووسراوه‌، پاشان بۆ دڵنیایی پرسیارت لێده‌كات
  5. كلیك له‌ (Cancel Payment)

تێبینی/ ئه‌گه‌ر له‌ خاڵی چواره‌م ئه‌گه‌ر (Cancel) نه‌بوو ئه‌وا تۆ ناتوانی ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌ربگریته‌وه‌


 

 

كرێ ئه‌كاونت چییه‌؟

پایپاڵ له‌درووستكردنی هه‌ژماره‌دا پاره‌ وه‌رناگرێ وه‌ له‌كردنه‌وی هه‌ژماره‌شدا پاره‌ وه‌رناگرێ

به‌ڵام پایپاڵ له‌كاتی ناردنی پاره‌ له‌كه‌سی یه‌كه‌م بۆ كه‌سی دووه‌م كۆمپانیای پایپاڵ

بڕی (2.9% + $0.30) له‌كه‌سی دووه‌م ده‌ستێنێ وه‌ك مافی كرێ

بۆنموونه‌ تۆ 100 دۆلار ده‌نێری بۆ كه‌سێك ئه‌وكه‌سه‌ ته‌نها 97.8$ وه‌رده‌گرێ

 

  • چۆن پاره‌ی كارت( ماسته‌ركار یان ڤیزاكارت) بخه‌مه‌ سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی خۆم له‌ پایپاڵ

 

  1. ئه‌كاونته‌كه‌ت بكه‌وه‌
  2. كلیك له‌ دوگمه‌ی سه‌ره‌كی (Profile)بكه‌
  3. پاشان كلیك له دوگمه‌ی ناسه‌ره‌كی‌ (My Money) بكه‌
  4. كلیك له‌ (Update) بكه‌
  5. كلیك له‌ (Debit and credit cards) بكه‌
  6. كلیك له‌ (Add a Card) بكه‌
  7. زانیارییه‌كان تۆماربكه‌
  8. كلیك له‌ (Add a Card) بكه‌

 

چۆن ده‌توانم پاره‌ بنێرم؟

له‌ پایپاڵ، ده‌توانی پاره‌ بنێری بۆ هه‌ركه‌سێك كه‌ده‌ته‌وێ ته‌نها به‌ زانینی ئیمه‌یڵه‌كه‌ی

 

  1. ئه‌كاونته‌كه‌ت بكه‌وه‌
  2. پاشان كلیك له دوگمه‌ی ناسه‌ره‌كی‌ (Send Money) بكه‌
  3. ئیمه‌یڵ و بڕی پاره‌كه‌ دیاری بكه‌
  4. ئه‌و كه‌سه‌ دیاری بكه‌ كه‌بۆی ده‌نێری له‌ گه‌ڵ هۆكاری ناردنی بۆی
  5. كلیك له‌ (Continue) بكه‌
  6. پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ كاره‌كه‌ت بكه‌
  7. پاشان لاكێشه‌ نامه‌یه‌كت بۆ دێت ده‌ڵێ: ئایا تۆ ده‌ته‌وێ…..
  8. كلیك له‌ (Send Money) بكه‌

 

 

ڕێنمایی:

بۆئه‌وه‌ی حسابێکی خاوێنت هه‌بێ پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌م ڕێنماییانه‌ی لای خواره‌وه‌ بیت

ئاگاداری ئه‌م ڕێنماییانه‌ی لای خواره‌وه‌ بیت
.1   ده‌بێت خۆت له‌یه‌کێک به‌ بانکه‌ جیهانیه‌کان ناونووس بکه‌ی که‌ جێگای بڕوان وه‌کو بانکی پای پاڵ وئه‌لێرت پای بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی حسابه‌کانت بگوازیته‌وه‌ بۆ سه‌ر ئه‌م بانکانه‌ وه‌کو له‌به‌شه‌کانی تردا ڕوون کراونه‌ته‌وه‌
.2  ده‌بێت به‌شداری بانکه‌ جیهانیه‌کان بکه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕوون کراونه‌ته‌و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بڕه‌ پاره‌یه‌ک به‌ده‌ست بێنی که‌ ڕوون کراونه‌ته‌وه‌ به‌ شی یه‌و کۆمپانیایانه‌ی که‌ پاره‌ ده‌ده‌ن به‌خه‌ڵک و هه‌موو بانکی باوه‌ڕ پێکراون
3. ده‌بێت یاگادار بی له‌دووجار خۆ ناونووس کردن له‌ هه‌ر کۆمپانیایه‌ک چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی بلۆک کردنی حسابه‌که‌ت له‌و کۆمپانیایه‌
4. ده‌بێت یاگاداری بانکه‌ ساخته‌کان بی چونکه‌ ئه‌مه‌ش هۆ کارێکه‌ بۆ بلۆک کردنی حسابه‌که‌ت

 

 

∆ئاگاداری:

  • ئه‌م بابه‌ته‌ به‌پێی پێویست نوێده‌كرێته‌وه‌
  • ئه‌م بابه‌ته‌ ئاماده‌كراوه و وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی‌ له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی سانا، تكایه‌ له‌ كاتی كۆپیكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بكه‌
  • له‌ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ ماندووبونێكی زۆرمان كێشاوه‌ و چه‌ند ساتێك له‌یادی خودا دابڕاوین، بۆیه‌ له‌ دوعای خێر بێبه‌شمان مه‌كه‌

 

√ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵبسه‌نگێنه‌

جاری بینراو
web counter
بینه‌ر
free counter

Advertisements
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

كومێنتێك بنووسه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: