ماڵه‌وه‌ > زانیاری گشتی > خۆپاراستن لە ئەگەری هاتنی ڤایرۆسی #کۆرۆنا بۆ کوردستان.. ئەم چەند خاڵە ڕەچاو بکەن

خۆپاراستن لە ئەگەری هاتنی ڤایرۆسی #کۆرۆنا بۆ کوردستان.. ئەم چەند خاڵە ڕەچاو بکەن

بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری هاتنی ڤایرۆسی #کۆرۆنا بۆ کوردستان.. ئەم چەند خاڵە ڕەچاو بکەن.

  1. دوورکەوە لە قەرەباڵغی ( بازاڕ، مۆڵ،، نەخۆشخانە، کافێ، یانەی وەرزشی، چێشتخانە.. هتد..)
  2. ووریای دەستت بە لە شوێنە گشتیەکان، دەست مەدە لە دەسکی دەرگا و محاجەرە و قەراغی دیوار و ئەو شوێنانەی زۆر دەستی بەردەکەوێت، باشترە ئانیشک یاخود شان بەکاربهێنرێت.
  3. بۆ سڵاو کردن تەنها ووشە بەکاربهێنە و مەسافەیەک دووری بەجێ بهێڵە ( ماچکردن، باوەشگرتنەوە، دەست کردنە مل) ئەگەری گواستنەوە زیاد دەکەن..
  4. پێش ئەوەی دڵنیابیت کە دەستت جوان شۆردووە دەست مەدە لە دەمووچاوت و چاوەکانت مەخورێنە تەنانەت ئەگەر خورانت هەبوو.. دەستت بشۆ ئەوجا. (ڤایرۆسەکە لەچاویشەوە داخڵ دەبێت.. ئەگەر بخورێنرێ)
  5. لەکاتی کۆکیندا دەست و مەچەکت بە لووت و دەمتەوە بگرە، ئەگەر بەرامبەرەکەت کۆکی یاخود پژمی، ئاگاداری بکەوە کە ماسک بکات، ئەگەر نەیکرد، لێی دوور بوەستە..
  6. با هەوای ماڵەکەت دەرچێ و ئاڵوو گۆڕ بکات، ڤایرۆس لە شوێنی هەوا کراوەدا ناتوانێت بمێنێتەوە، پەنجەرە و دەرگاکانت ناوبەناو بکەوە.
  7. باشترە دەستکێش لەدەست بکرێت کاتی زۆر پێویست بۆ چوونە بازاڕ و شوێنە گشتیەکان، پاش گەیشتنەوە ماڵ دەستکێشەکانت بشۆرە و لەدەستیان مەکە تا ووشک دەبنەوە.دکتۆری ئۆنلاین
  8. بەردەوام قووڕگ و ناو بۆشایی دەمت تەڕ و شێدار ڕاگرە و ئاوت لێ نزیک بێت، ڤایرۆسەکە لە ووشکیی پەردەی ناودەم و قوڕگدا زوو گەشە دەکات.

10.نیشانەی نەخۆشیەکە بەم شێوەیەیە ( کۆکە و پژمە، ئازاری ماسوولکە و پەلەکان، تای ناو بەناو، هەناسەتوندی و سەرێشە، ئازاری گەروو، لەرزین) ئەگەر ئەمانەت هەبوو باشترە خۆت نیشانی پزیشک بدەیت..

  1. تەوالێت و حەمام و سێرڤسی گشتیی تا دەکرێ بەکارمەهێنە! لە چین کارمەند و پزیشکان جلێکیان لەبەرکراوە و پێیان ووتراوە کاتی میزکردن و پیسایی بیکەنە ناو ئەو دایبیەی کە هەڵتان گرتووە (بەمانای ئەوەی تەوالێتەکان پیس دەبن و دەبنە سەرچاوەی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە)دکتۆری ئۆنلاین
  2. زوو زوو دەستت بشۆرە و بایەخێکی تەواو بە دەست شۆرین بدە پێش و پاش بەرکەوتن بە هەرکەسێک کە پەتا و هەڵامەت یاخود هەوکردنی سیەکانی هەبێت.

13.ئەرکی تۆیە ئەم بابەتە بگەیەنیت بە دۆستان و چواردەورت.

تکایە بڵاوی کەنەوە لە پێناوی خوایی گەورە و چەند کۆمێنتێکیش بکە

:هاوپۆله‌کانزانیاری گشتی
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

كومێنتێك بنووسه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: