ماڵه‌وه‌ > ئه رشيف > لاڤان ئەو منداڵە ٨ ساڵیەی کە لەلایەن پاسەوانانی بەرپرسێکەوە بەخراپترین شێوەز دەستدرێژی کرایە سەری

لاڤان ئەو منداڵە ٨ ساڵیەی کە لەلایەن پاسەوانانی بەرپرسێکەوە بەخراپترین شێوەز دەستدرێژی کرایە سەری

لاڤان .. چی ڕوویدا ..؟
بەیانی رۆژی 3/4/2019 وەك هەموو رۆژەكانی دیكە مات و تێكشكاو و خەمبار

( بەهۆی لێدان و داخكردنی بەردەوامی زڕداییكیەوە) بەرەو قوتابخانە بەڕێكەوت، لە پۆلی (دوو)ی سەرەتایی بوو لە قوتابخانەی ( شانازی تێكەڵاو ) لەگەڕەكی (ژیان)ی شاری هەولێر، ئەو رۆژە تەواوی وانەكانی خوێند و بە جانتایەك خەم و ئازارەوە لە كاتژمێر (11:40) خولەك كە قوتابخانە تەواو دەبێت، رێگەی ماڵەوە دەگرێتە بەر، لەبەر ئەوەی خانوی نوێیان درووست كردبوو لە ناوچەیەكی چۆڵ بوون، ئەو بە بێنازی و بێ هیواییەوە بەرەو ماڵ ملی رێگە دەگرێت، دوو رێگا دەبێت بۆ ماڵی خۆیان، ئەو رۆژە بە رێگا چۆڵەكەدا دەگەڕێتەوە، ، ئەو گروپەی كە لە دوو رۆژی رابردوودا وێنەیان گرتووەو بەرنامەیان بۆ دارشتبوو(بەوتەی باوكی)، سەر رێگەی پێدەگرن و لەگەڵ خۆیانی دەبەن ( پێشتر ئەوانی دەناسی چونكە پەیوەندیان لەگەڵ زڕدایكەكەی هەبوو) ئەو ناوچەیە گژووگیایەكی زۆری لێبووەو سەرەتای بەهاربووە،، دەیبەن و ئازاری زۆری دەدەن پاشان حەبی بێهۆشكەری دەدەنێ و دەستدرێژی دەكەنە سەری و جێی دەهێڵن، لەناو ئازاری جەستەو خوێنی دەستدرێژیدا بە بێ هۆشی لەو ناوچەیە فڕێی دەدەن.
ئەو (لاڤان لوقمان)ە كە لە هاوینی ساڵی (2011) لە دایك بووەو ئێستا تەمەنی لە (9) ساڵ نزیك دەبێتەوە ئەو كات تەمەنی تەنها (8) ساڵان بووە.
(ئەم زانیارییانەم لە لوقمان ئیسماعیلی باوكیەوە وەرگرت كە ئێستا لە دەرەوەی سنوری هەولێرە و نزیكەی (45)خولەك گفتوگۆمانكرد لەسەر ئەو تاوانە قێزەونەی بەسەر لاڤاندا هاتووە)
پێی گێرانەوەكەی باوكی” بردمە لای پزیشكی دادوەری رزگاری پزیشكەكان وتیان ئەو كچە ” لەهەردوولایان تەخسیریان پێنەكردووە” ئەو منداڵەیان وێرانكردووە “لە پێش و لەدواوە”، تەعزیبێكی زۆریش دراوە، پزیشكەكە وتی ئەوانە ” هەقی شەت و پەتكردیان هەیەو بەتەور لەت لەتیان بكەیت”، ئەوكات بەتەواوی زانیم كە كچەكەم دەستدرێژی كراوەتە سەری.
بۆیە چەندین جار بردوومەتە لای پزیشكی دەرونی تا منداڵەكە هاتەوە سەرخۆ، چونكە زۆر مات و ووڕ و بێدەنگ بوو.

محمد ڕەئوف

:هاوپۆله‌کانئه رشيف
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

كومێنتێك بنووسه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: