ماڵه‌وه‌ > بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئینته‌رنێت > ئینتەرنێتی جیلی پێنجەم 5G چیە؟

ئینتەرنێتی جیلی پێنجەم 5G چیە؟

ئینتەرنێتی جیلی پێنجەم 5G چیە؟

نوێترین و پێشکەوتووترین جۆری ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیایە،
شارەزایان دەڵێن: 5G لەبنەڕەتدا نەک ئینتەرنێتێکی ئاسایی بەڵکو سستەمێکی سەربازیی تێکشکێنەرە جموجوڵ و چالاکیەکان لەکاردەخات” Active denial systm”.
ئەم سێستەمە نوێیە کۆتایی بەسیستەمی ئینتەرنێتی نەوەی چوارەم 4G دەهێنێت!

ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایە بەئەندازەیەک مەترسیدارە، کە چەندین پسپۆڕو شارەزا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، لەئەوروپاو ئەمریکاو کەنەداو وڵاتانی ئاسیا هۆشدارییان لەبارەیەوە داوە.
فەڕەنساو ئیسرائیل و شارەکانی سانفرانسیسکۆ و سانتا ڕۆزا ویلایەتی هاوای ئەم سیستەمەیان ڕەتکردۆتەوەو ڕێگەیان پێنەداوە.

وامنیش لێرەوە هۆشداری دەدەمە هەرهاوزمان و هاونیشتیمانییەکم کەوا لانیکەم دەنگتان بخەنە پاڵ دەنگی ناڕازی جیهان دژی ئەم سیستەمە شەیتانیە.

کرۆکی باسەکە
ئەو ئینتەرنێتەی ئێستا لەبەردەستماندایە نەوەی چوارەمە”4G”، بەڵام لەم قۆناغەبەدواوە جیهان دەکەوێتە
ژێر چەپۆکی ترسناکترین بۆمبی بێ بارووت تەکنەلۆژیای” نەوەی پێنجەم- 5G”ـەوە.
ئەم ئینتەرنێتە سەرباری ئەوەی خزمەتێکی بەرچاو پێشکەش دەکات، بەڵام ئاسەواری زۆر مەترسیدار لەسەر ژیان و ژیار و مرۆڤایەتی بەجێدەهێڵێت.
خاوەنی شەپۆل و لەرەجوڵەی زۆر بەرزەو بەپێی کات سیستەمی بەرگری لەش دەهاڕێت؛ وا لەمرۆڤ دەکات بەرگەی سوکترین جۆری ڤایرۆس و میکرۆب نەگرێت. شاری ووهانی چین و میلانی ئیتالیا دوو نموونەی زیندووی باسەکەمانن.

خانەکانی لەش دەشێوێنێت و کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کڕۆمۆسۆمی ئینسان هەیە”DNA”. نەزۆکی و لاوازی جنس و ڕاگرتنی وەچەخستنەوەو منداڵ لەباربردن و شێواندنی منداڵی لەدایک نەبوو، خوێن بەربوون و تێکدانی سیستەمی خەو، بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە، زیانگەیاندن بە کۆئەندامی هەناسەو کاریگەریش دەکاتە سەر دەمارەکانی مێشک و دڵ و چەندین بەڵای دیکەش.

سیستەمی ئینتەرنێتی نەوەی نوێ 100 ئەوندەی نەوەی چوارەم 4G خێرایە

لەیەک چرکەدا توانای ناردن و وەرگرتنی 1 گێگا زانیاری هەیە!

لەیەک چرکەدا 100 گێگا داونلۆد دەکات! لەرەجوڵەو شەپۆلەکانی “5G” دەگاتە 90 گێگاهێرتز! لەهەمانکاتدا لەرەجوڵەی جیلی چوارەم “4G” لەنێوان تەنها 0.6 بۆ 6 گێگا هێرتزە!

شەپۆلەکانی 5Gهەمان ئەو شەپۆلانەیە کە لە ئامێری
” میکرویڤ”دا بەکاردەهێنرێت بۆ ئامادەکردن و گەرمکردنەوەی خواردن!

ئەم سیستەمە لە بۆشایی ئاسمانەوە لەڕێی مانگی دەستکردەوە بۆ چەند بورجێک لەوێوە بەبێ کێبڵ و بەشێوەی هەوایی” Wi-Fi” ئینتەرنێت بڵاو دەکاتەوە. توانای گەیاندنی ئینترنێتی هەیە بە هەموو ڕووبەرێکی وشکانی و ئاوی و ئاسمانییش.

ژمارەی بورجەکانی نەوەی پێنجەم زۆر زیاترە لە ژمارەی بورجەکانی نەوەی چوارەم بەئەندازەیەک دەبێت لەسەر کۆڵان و سەربانی ماڵەکان و نێو شەقامەکاندا جێگریبکرێن زۆر لەیەکەوە نزیک بن! لەکاتێکدا بورجەکانی نەوەی چوارەم ژمارەیان کەمەو لەدەرەوەی شوێنی نیشتەجێ بوون جێگیر دەکرێن و زۆریش لێکەوە دوورن.
هەموو ئەو دارودرەختانەی نزیکی ئەم بورجانەن و شەپۆلەکانی ئەم سیستەمەیان بەردەکەوێت وشک دەبن. هەرباڵندەو پەلەوەرێکیش لەم سیستەمە نزیک بێتەوە دەیکوژێت.
لەسەرجەم شارەکانیشدا هەموو ئەو درەختەبەرزانە دەبڕدرێتەوە، کە دەبنە ڕێگر لەبەردەم بڵاوبوونەوەی شەبەکەی ئەم سیستەمەدا.
هەر ئەمەشە وادەکات ئەم جۆرە شەپۆل و لەرەجوڵانە ببنەهۆکاری کێشەی تەندروستی زۆر گەورەو ترسناک لەسەر سیستەمی بەرگری لەش و بۆهێڵی مرۆڤ!
پاشان هەر لەگەڵ جێگیرکردنی ئینتەرنێتی جیلی پێنجەمدا کاردەکرێت بۆ هەڵگرتنی میمۆری و هارد” خەزێنە-گەنجینە”کان کۆتاییان پێدێت و مرۆڤایەتی بەرەو هۆشمەندی و زیرەکی دروستکراوو دەستکرد هەنگاو دەنێت. بەواتایەکی تر بەڕۆبۆت کردنی ئینسان، یان بەکۆیلەکردن و بەرمەجەکردنی مێشک! .

خزمەتگوزارییەکانی 5G چی یە ؟

ئەم سیستەمە توانای گواستنەوەی زانیارییەکی زۆری هەیە لە کەمترین ماوەدا. بۆیە لەئایندەدا سەرجەم کەرستە کارەباییەکانی پێوە پەیوەست دەکەن وەکو” تەلەفزیۆن و غەسالەو درگای کارەبیی ماڵ و گڵۆپ و سیستەمی گەرمی ماڵ و کامێرای چاودێر دامودەزگاکان و ماڵەوەش، تەنانەت دەتوانێت ئۆتۆمبیل بەبێ شۆفێر لێبخوڕێت لە سەختترین و قەرەباڵەخترین ڕێگەوباندا…تاد”. هەروەها هەر ئامێرێکی کارەبایی کە بوونی هەیە بەم سیستەمەوە گرێدەدرێت. تەنانەت کورسی و مێزی نانحواردن و ئاوێنەی ماڵەکەشت دەبنە خاوەنی هۆشمەندی دەستکردوو لەگەڵتدا دەکەونە گفتووگۆ وەکو ڕۆبۆتی” سۆفیا” کە بەشێکە لەم پرۆژەیە.
هەموو ئەمانەش تەنها لەڕێگەی تەلەفۆنەکەتەوە دەجوڵێنرێن و دەستیان بەسەردادەگرێت بۆیە تەلەفۆنەکەت لەزەمەنی ئەم سیستەمەدا دەبێت بە گۆچانی پیرەپیاوێک، کە بەبێ ئەو توانای نیە هەنگاو بنێت!
بۆیە هەر لەجێی خۆیەوە زۆربەی کارەکانی ڕۆژانەی پێ جێبەجێ دەکات!
پێغەمبەری خوا” صل الله عليه وسلم” دەفەرمێت:
والذي نفسي بيده لا تقوم الساعة حتى يخرج أحدكم من أهله، فيخبره نعله أو سوطه أو عصاه بما أحدث أهله بعده
سوێند بەوکەسەی نەفسی منی بەدەستە قیامەت نایەت هەتا هەریەکێ لەئێوە کاتێ لەماڵ دەرەچێت نەعلەکەی یان قەیتانی پێڵاوەکەی یان عەصاکەی دەستی هەواڵی ماڵ و مناڵەکەی پێدەدات”.
هەروەها لەفەرموودەیەکی تردا دەفەرمێت” صل الله علیە وسلم” والذي نفسي بيده لا تقوم الساعة حتى تكلم السباع الإنس وحتى يكلم الرجل عذبة سوطه وشراك نعله ويخبره فخذه بما فعل أهله بعده.
سوێند بەوی نەفسی منی بەدەستە قیامەت نایەت هەتا چەقەڵ قسە لەگەڵ ئینساندا دەکات، هەتا قەیتانی پێڵاوەکانی لەگەڵیا دەدوێت و ڕانەکانی هەواڵی ماڵ و مناڵەکەی دەدەنێ. ئەگەر ئەمە لەڕابردوودا هەزمنەکرابێت و توانای ئەقڵیی بەسەردا نەشکابێتەوە، ئەوا ئێستا بووە بەواقیع و بەچاوی سەر دەبینرێت.

وەرگیراوە

  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

كومێنتێك بنووسه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: