ماڵه‌وه‌ > زانیاری گشتی > بۆچی په‌ڕه‌شووت له‌ ناو فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر نییه‌؟

بۆچی په‌ڕه‌شووت له‌ ناو فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر نییه‌؟

ره‌نگه‌ سواری فڕۆكه‌ بوویت یان گوێت له‌ روودانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر بووبێت و ئه‌و پرسیاره‌ت به‌ مێشكدا هاتبێت كه‌ بۆچی له‌ناو فڕۆكه‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كانی تایبه‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان، په‌ڕه‌شووت نییه‌ بۆ پاراستنی نه‌فه‌ره‌كانی له‌كاتی رووداوه‌كاندا؟، له‌ وه‌ڵامدا هۆكاره‌كه‌ی سه‌لامه‌تی خودی ئه‌و نه‌فه‌رانه‌ و فڕۆكه‌كه‌یه‌، به‌ڵام چۆن؟
ماڵپه‌ڕی ” buzzle” باسی هۆكاره‌كانی نه‌بوونی په‌ڕه‌شووت ده‌كات له‌ناو ئه‌و جۆره‌ فڕۆكانه‌ و گرنگترینیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رزایی پێویست نییه‌ بۆ خۆفڕێدان به‌ په‌ڕه‌شووت، چونكه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك بۆ چه‌ند خوله‌كێك دۆخه‌كه‌ خراپتر ده‌بێت و په‌ڕه‌شووت دادی سه‌رنشینه‌كان نادات.
هه‌روه‌ها دیزاینی فڕۆكه‌كان وا ده‌كرێت كه‌ په‌ستانه‌كه‌ی به‌هاوشێوه‌ی سه‌رزه‌وی بێت و رێگه‌ به‌ هه‌ناسه‌دانی سه‌رنشینه‌كان بدات، بۆیه‌ فڕۆكه‌ بۆ ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی گه‌شته‌كه‌ له‌ ئاسماندا بتوانێت ده‌رگه‌كه‌ی بكاته‌وه‌ كه‌ پاڵه‌په‌ستۆكه‌ی تێك ده‌چێت و فڕۆكه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ دۆخێكی مه‌ترسییه‌وه‌.
جیا له‌وانه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رنشینێك خۆی به‌ په‌ڕه‌شووت هه‌ڵبدات، ئه‌وه‌ به‌ر ده‌رگه‌ یان كلكی فڕۆكه‌كه‌ ده‌كه‌وێت و گیان له‌ ده‌ست ده‌دات، چونكه‌ فڕۆكه‌كان به‌ خێرایییه‌كی له‌ نێوان 800-950 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێكدا ده‌فڕن، بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ خۆیان هه‌ڵبده‌ن پێویسته‌ هه‌ندێك چالاكی بزانن وه‌ك خۆهه‌ڵدان له‌ به‌رزایی نۆ هه‌زار مه‌تر به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی به‌ زیندوویی.
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هۆكاری ئابووری هه‌یه‌ كه‌ نرخی په‌ڕه‌شووت هه‌رزان نییه‌ و تێچووی هه‌ریه‌كه‌یان له‌ نێوان دوو هه‌زار تا شه‌ش هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایییه‌ و كێشه‌كه‌شی قورسه‌ له‌ نێوان نۆ بۆ 12 كیلۆگرامه‌ كه‌ فڕۆكه‌كه‌ به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو په‌ڕه‌شووتانه‌ ناگرێت، بێجگه‌ له‌ تێچووی دابینكردنی لووله‌ی ئۆكسیجین بۆ هه‌ر سه‌رنشینێك.
:هاوپۆله‌کانزانیاری گشتی
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

كومێنتێك بنووسه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: