Archive

Archive for the ‘ئیسلام وسه‌رده‌م’ Category

ووتەی زانایان لەسەر پیاوی یەک ژنە

ته‌مموز 24, 2020 لێدوانێک بنووسە

ئەگەربەس یەڪ ژنت هەیەو بە تەمانیت بیکەی بەدووان یا زیاتر ئەم بابەتە بخوێنەوەو پاشان بۆچونی خۆت بەکۆمێنتێک دەرببڕە.

*(ابن سینا) دەفەرموێ:هەرپیاوێک یەک ژنی هەبێ توشی جۆرەها نەخۆشی جەستەیی و دەرونی دەبێت، وەهەر لە تەمەنی لاویەتی پیر دەبێ، توشی ئازاری چۆک و پشت و جومگەکان دەبێ، زوو بێ هیوا دەبێ لەژیان، گەشی و شادی لەدەموچاوی نامێنێ، وەبەبەردەوام پرتەو بۆڵەیەتی.

*قازی ئەبومەسعود دەفەرموێ: هەرپیاوێک یەک ژنی هەبێ ئەوە بۆقەزاوەت و سوڵح و سەڵاحەت
ناشێ لەنێوان خەڵکی.

*ئەبوحەیانی تەوحیدی دەفەرموێ:
لەسەردەمی ئێمە هەرپیاوێک یەک ژنی هەبوایە کەس لەگەڵی دانەدەنیشت چونکە بەکەسێکی بچوکیان ئەژماردەکرد.

*عابیدی کوڕی میسار دەفەرموێ:
پیاو ئەگەر یەک ژنی هەبێ ئەوا بەهیچ شێوەیەک ناتوانێ بەندایەتی و دیندارییەکی ڕاست و دروست و تەواو بکا.

*بەشێخ مەعروفی کەرخییان گوت:
مامۆستا هەندێ کەس بەناوی زوهدو دونیا نەویستی یەک ژن دەهێنن تۆ دەڵێی چی؟
ئەویش فەرمووی :نەخێر بەهیچ شێوەیەک ئەوە زوهدنیە ئەوانە شێتن، بۆ ئەوانە لەئەبوبەکروعومەرو عوسمان و عەلی زاهیدترن!!؟

*بە(ابن فیاض)یان گوت :مامۆستا
دەربارەی پیاوی یەک ژن دەڵێی چی؟
ئەویش فەرموی:ئەوانە مردوون نانی زیندودەخۆن.

٭کاتێک (ابن اسحاق النیسابوری)
بووە والی شاری(کرک)بەهیچ شێوەیەک پارەو یارمەتی نەدەدا بەوکەسانەی کەیەک ژنیان هەبوو
گوتیان جەنابی والی بۆ وادەکەی؟
گوتی :ئەم ماڵە ماڵی خوایە حەیفە
بدرێ بەکەسانی سەفیهوهیچ نەزان

٭(تقی الدین المزنی)تازە بوبوە زاناو
شەرع زان و فەقیهی شاری سەمەرقەند، پێیان گوت:مامۆستا
خەڵکی سەمەرقەند میللەتێکن هەموویان یەک ژن دەهێنن.

ئەویش فەرمووی:ئایە موسڵمانن؟
واتا گومانی لەئیسلامەتیان هەبوو
مانگێک دوای ئەم قسەیە هەرچی پیاوهەبوو کردیە دوژن و سێ ژن
تاوای لێهات لەشاری سەمەرقەند هەرچی کچە قەیرەو بێوەژن هەبوو
هەموویان شوویان کرد.

… ئێوەئەڵێن چی ڕای خۆتانبەکۆمێنت بنوسن ……..🌷🌷🌷🌷

لەگەڵ تەواویی ڕێزدا…وەرگیراوە….

ئەوەش ئیخوان موفسیدین و کردنەوەی مزگەوت ژن لە پێش پیاوە

ته‌مموز 17, 2020 لێدوانێک بنووسە

سعوودیە كار به‌ سزایه‌كى ئیسلام ناكات

نیسان 25, 2020 لێدوانێک بنووسە

http://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=96840&Jor=6

:: AM:08:19:25/04/2020 ‌
دادگاى باڵاى سعوودیه‌ راى گه‌یاند، سزاى سه‌پاندنى “جه‌لد” پێڕه‌و ناكات كه‌ له‌ ئاینى ئیسلام بۆ چه‌ند “تاوانێك” دانراوه‌
 ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، دادگاى باڵاى سعوودیه‌ بڕیارى داوه‌ لێدانى “جه‌لد” وه‌ك سزایه‌ك بۆ هه‌ندێك تاوان رابگرێت و له‌ برى ئه‌مه‌ سزاى پێبژاردن و گرتن پێڕه‌و بكات.
رۆیته‌رز پشتى به‌ به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ستووه‌ كه‌ دوێنێ له‌ سعوودیه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، له‌ به‌ڵگه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ ئه‌م بڕیاره‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ی شا سه‌لمان و محه‌مه‌د بن سه‌لمان هاتووه‌، له‌ چوارچێوه‌ى پێشخستنى مافى مرۆڤ له‌ سعوودیه‌.
بڕیاره‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى پێشخستنى مافى مرۆڤ دراوه‌
عه‌واد عه‌واد سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له‌ سعوودیه‌ بۆ رۆیته‌رز، ئه‌م بڕیاره‌ى سعوودیه‌ى به‌ هه‌نگاوێكى گرنگ وه‌سف كردووه‌ له‌ بوارى مافى مرۆڤ
“جه‌لد” لێدان به‌ دار یان به‌ قامچى یه‌كێكه‌ له‌و سزادانانه‌ى له‌ ئاینى ئیسلام بۆ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت دیار كراون كه‌ ئاینى ئیسلام به‌ “حه‌رام”یان ده‌زانێ، له‌وانه‌ بۆ مه‌یخواردنه‌وه‌ و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ئاین و چه‌ندان بابه‌تى تر.
رۆیته‌رز گوتوویه‌تى هێشتا سزا جه‌ستییه‌كانى تر له‌ سعوودیه‌ ماون وه‌ك بڕینى ده‌ستى دز و سه‌ربڕین له‌ تاوانى كوشتن و تیرۆر.

:هاوپۆله‌کانئیسلام وسه‌رده‌م

گشت بەرھەمەکانی ماموستا عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی بە pdf

نیسان 8, 2020 لێدوانێک بنووسە

بو خوينەرانی pdf

گشت بەرھەمەکانی ماموستا عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی بە pdf

١.الأربعون النووية
چل حه‌دیسه‌كه‌ی پێه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم
نووسین و لیكدانه‌وه‌ی: عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی
چاپی حه‌وته‌م 1431 – 2010

‏https://ia601507.us.archive.org/27/items/
‏5072_20200404/5072.pdf

٢.چۆنیه‌تی حه‌ج و عه‌مره‌
وه‌ك له‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وه‌رگیراوه‌
كۆكردنه‌وه‌ی: عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی
چاپی یه‌كه‌م 1428 ك – 2007

‏https://ia803102.us.archive.org/18/items/4666_20191120/4666.pdf

٣.هۆنراوه‌ی ئیمان و ئیلام
دانانی: عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی
چاپی دووه‌م 1994

‏https://ia801002.us.archive.org/10/items/abualialkurdy_gmail_4212/4212.pdf
٤.چه‌ند گوڵێك له‌ گوڵزاری ئیسلام
پێشكه‌شه‌ به‌ گه‌نجی نه‌ونه‌مام
نووسه‌ر: عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی
چاپی چواره‌م 1431 – 2010
‏https://ia801005.us.archive.org/1/items/002761/002761.pdf

٥.خورشید تابان
شرح وتحقیق القریب
( متن فتح القریب)
در مذهب إمام شافعی
شرح و تحقیق: عبدالله عبدالعزیز هه رتلی
ترجمه‌: محمد مهدی چوری
ناشر: انتشارات كردستان – سنندج
چاپ اول 1390
این کتاب ترجمه ایست از کتاب “روژی‌ پرشنگدار روونکردنه‌ وه‌ی‌ (غایه‌ الاختصار) ناسراو به‌ متن‌ فتح‌ القریب‌…” که خود شرحی بر ” التقریب” تالیف احمدبن‌ حسین‌ ابوشجاع‌ اصفهانی‌ است.
‏https://iqra.ahlamontada.com/t5044-topic

٦.مانگی شه‌وی چوارده‌
ڕوونكردنه‌وه‌ی ( قصیدة البردة ) البوصیری
دانانی: عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی
چاپی یه‌كه‌م 1434- 2013

‏https://iqra.ahlamontada.com/t4410-topic
٧.ڕۆژی پڕشنگدار ڕوونكردنه‌وه‌ی(غایة الأختصار) ناسراو به‌ (متن فتح القریب)
له‌ تێگه‌یشتنی بڕیاره‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌سه‌ر ڕاڕه‌وی ئیمامی (الشافعی) رحمه الله
دانانی/عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی
بڵاوكراوه‌ی/كتێبخانه‌ی حاجی قادری كۆیی – هه‌ولێر
چاپی/هه‌شته‌م 1430 – 2009
‏https://iqra.ahlamontada.com/t3100-topic

٨.ڕوناكی ( رب العالمین )
ڕوونكردنه‌وه‌ی ( منهاج الطالبین ) للإمام النووی
له‌تیگه‌یشتنی بڕیاره‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌سه‌ر ڕاڕه‌وی
ئیمامی شافیعی – رحمه الله –
دانانی : عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی
بڵاوكار : دار المعرفة – بیروت
چاپی ساڵی : 1430-2009

هەروەها بە دەنگیش شەرحی مینهاجی ئیمامی نەوەوی کردووە، هەتا گوێی لێ نەگریت، نازانی کە ئەم پیاوە، هەر حافیزی شوروحی مینهاج و بەڵگەکانیەتی لەئایات و ئەحادیس.

لینکی شەرحی مامۆستا لەسەر مینهاج، بە ٢٧٧دەرس لە١٨٥ سەعاتدا:
‏https://www.youtube.com/playlist?list=PL3pZVP4Vy5veCzD9CpF6gLF6deSfSm-02

‏https://iqra.ahlamontada.com/t353-topic

٩.به‌شكردنی میرات
ڕوونكردنه‌وه‌ی
( قطر العرض فی علم الفرائض )
( للشیخ معروف النودهی )
له‌م هونراوه‌دا ( فرائض المنهج ) به‌ درێژی ڕوونكراوه‌ته‌وه‌
دانانی: عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی
چاپی یه‌كه‌م 1422 – 2001
‏https://iqra.ahlamontada.com/t4540-topic

١٠.عه‌قیده‌ی ئیسلامی
له‌سه‌ر ڕاڕه‌وی أهل السنة و الجماعة
دانانی: عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی
چاپی دووه‌م: 1415-1994
‏https://iqra.ahlamontada.com/t4388-topic

١١.ڕوونكردنه‌وه‌ی
العقیدة الطحاویة
له‌سه‌ر ڕاره‌وی أهل السنة و الجماعه‌
دانانی:ئیمامی طه‌حاوی
وه‌رگێڕ: عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی
چاپی:سێیه‌م 2007- 1428
‏https://iqra.ahlamontada.com/t3932-topic

١٢.مێرگ گوڵزاری بەهار بۆ گەشتیارانی ژیانی پێغەمبەری ڕێزدار – صلی الله علیه وسلم-
دانانى: عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی
چاپی:يةكة‌م2011-1432

‏https://drive.google.com/a/su.edu.krd/file/d/1qUUAxhb9Jm1fk-ue4jU1uwED0H1PFMrz/view?usp=drivesdk