Archive

Archive for the ‘ئه رشيف’ Category

ئایا سۆفیا..کوخێک لەکەنیسەوە بۆ مزگەوت.

ته‌مموز 11, 2020 لێدوانێک بنووسە

ئایا سۆفیا… دووەم فەتح
کوخێک لەکەنیسەوە بۆ مزگەوت
.
دوای ٨٦ سال چاوەڕوانی ئەمڕۆ ئایا سۆفیا لە بڵندۆگۆکانیەوە بانگی ڕەحمەتی بە گوێی جیهاندا فەرموو.
ئایا سۆفیا مزگەوتێکی مێژوویی مسوڵمانانەو دەکەوێتە بەشی ئەوروپای شاری “ئیستانبوڵ”ەوە.
مێژوی دروست کردنەکەی بۆ ساڵی ٥٣٢ی زاینی دەگەڕێتەوە کە کەنیسەیەکی ئەرسەدۆکسی بووەو سوڵتان محمد فاتیح لە دەورانی فەتحی شارەکە لە سامانی دەولەتی عوسمانی دەیكریتەوە لە ڕۆمەکان و وەک مزگەوت دەیناسێنێت، چونکە کاتێك مسوڵمانان هاتنە شارەکەوە هیچ مزگەوتێکی لێ نەبو تا نوێژی بەکۆمەڵی تێدا ئەنجام بدەن، لە ساڵی ٥٣٧ی زاینی تا کۆتایی دەوڵەتی عوسمانی و بە تایبەت ساڵی ١٩٣٤ مزگەوت بووە.
لەو سالە بەدواوە بە بڕیارێكی تایبەتی کەمال ئەتاتورك دەگۆڕدرێت بۆ مۆزەخانەیەکی ئاینی کەلتوری، ئیتر نە بانگی تێدا دراو نە بە فەرمی نوێژیشی تیدا ئەنجام درا.
یەکەم جار ساڵی ٢٠١٤ کۆمەڵەی گەنجانی ئەنادۆڵ داوای دوبارە کردنەوەی مزگەوتەکەیان دەردکردو لە ماوەیەکی کەمدا ١٥ ملیۆن واژویان کۆکردەوە، بەڵام داواکاریەکە ئەوکات قبول نەکراو بە توندی وەڵام درایەوە.
بەرزی ئەم مزگەوتە ١٠٠ مەترەو گومەزەکەشی بە بەرزی ٥٥ مەتر دروست کراوە
ئەمڕۆ پاش هەموو ئەو بەروارانە پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ و لەسەر داوای تایبەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك کۆماری ئەو وولاتە جارێکیکە وەك مزگەوت ناسێنرایەوەو هەر ئەمڕۆش بانگی پیرۆزی خۆی بە گوێی جیهاندا فەرموو.
ئەم بڕیارەی تورکیا کەنیسەی ئەرسەدۆکسی ڕوسیاو یۆنانی بێزار کردوەو بە کارێکی داگیرکاریان ناساند، لە هەمان کاتدا هەر ئەمڕۆ ئەردۆگان بە جیهانی مەسیحیەت و تایبەت کەنیسەی ئەرسەدۆکسی ووت بۆ هاتنە ژورەوەتان لە ئایا سۆفیا هیچ بڕە پارەیەک وەرناگرین لە کاتی سەردانی کردنتان بۆ مزگەوتەکە.
حکومەتی تورکیا هەفتەی ڕابردوو هەمو ئەو بەڵگە یاساییانەیان خستە رو کە ئایا سۆفیا موڵکی مسولمانانەو بە پارەی دەولەتی ئیسلامی عوسمانی کڕدراوەتەوە.
.
نوسینی: پەیڕەو محمد

:هاوپۆله‌کانئه رشيف

ئەو هەڵانەى نابێت لەگەڵ ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک بکرێن

ئایار 23, 2020 لێدوانێک بنووسە

ئەو هەڵانەى نابێت لەگەڵ ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک بکرێن
پەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانى چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی دیاریکردووە، كه‌ نابێت لە ئۆتۆمبێلی ‌گێڕ ئۆتۆماتیكدا ئه‌نجامبدرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بنه‌ هۆی تێكدان و له‌كاركه‌وتنی گێڕەکە:
1- نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك ڕابكێشرێت له‌ D یان له‌ R یان له‌ P جگه‌ له‌ N ئه‌ویش بۆ مه‌ودایه‌كی زۆر كورت.
2- نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك ئۆتۆمبێلێكی تر ابكێشرێت، چونكه‌ زیان به‌ كلاجه‌كانی ناو گێڕ ده‌گه‌یه‌نێت.
3- نابێت له‌ڕێگادا بیده‌ی به‌ N دواتر بیده‌یته‌وه‌ به‌ D ئه‌وه‌ش زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ گێڕ.
4- نابێت گێڕ له‌ D بده‌ی به‌ R یان به‌ پێچه‌وانه‌ وه‌ تا ئه‌وكاته‌ی به‌ ته‌واوی ده‌وه‌ستێت.
5- هه‌ندێ له‌ ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كان پله‌ی گه‌رمی رۆنی گێڕت پێ ده‌ڵێن، هه‌ركاتی ئاگاداری كردیه‌وه‌ كه‌ پله‌ی گه‌رمی ڕۆنی گێڕ به‌رزبۆته‌وه‌، ده‌بێت ڕایبگری تا سارد ده‌بێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌ورازی زۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رزی كه‌ش و هه‌وا.
6- هه‌وڵ بده‌ن له‌كاتێك كه‌ ئۆتۆمبێل ڕاده‌گرن سه‌ره‌تا بیكه‌نه‌ N ، پاشان برێك ڕابكێشن، دواتر بیكه‌نه‌ P، بۆئه‌وه‌ی دوایی كه‌ داتانه‌وه‌ به‌گێڕ D به‌ زه‌حمه‌ت نه‌چێته‌ گێڕ و كرته‌ی نه‌یات به‌ تایبه‌تی له‌ شوێنی به‌رز و نزم.

:هاوپۆله‌کانئه رشيف

خۆشترین یاری ستراتیژی کۆمپیووتەر ، وە ئۆنڵاینیش دەکرێت بەزمانی کوردی stronghold

ئایار 2, 2020 لێدوانێک بنووسە

خۆشترین یاری ستراتیژی کۆمپیووتەر ، وە ئۆنڵاینیش دەکرێت بەزمانی کوردی ،،،

ناسراوە بە یاری سەڵاحەدینی ئەیووبی چوونکە باس لە پاشا و چەتەکانی ئەو سەردەمە دەکات
قەبارەی ۱ گێگا باینکت و HD
بەرزم نەکردۆتەوە بەڵام ئەگەر کەسێکی زۆر داوای بکات بەرزی دەکەمەوە و پێکەوە گەمە دەکەین
لینکی ڤیدیۆکە تەماشا بکەن: زۆرخۆشە
https://youtu.be/sSjzDvHm6gw

:هاوپۆله‌کانئه رشيف

545. مامۆستای سەركەتوو

نیسان 2, 2020 لێدوانێک بنووسە

ناو
  مامۆستای سەركەتوو
 سیمیناری  ژماره‌
545
ژماره‌ی سڵایده‌كانی ئه‌م سیمیناره‌ :
21

540. ئۆتیزم

نیسان 2, 2020 لێدوانێک بنووسە

ناو
  ئۆتیزم
 سیمیناری  ژماره‌
540
ژماره‌ی سڵایده‌كانی ئه‌م سیمیناره‌ :
17

539. ڕۆشنەپێكهاتن

نیسان 2, 2020 لێدوانێک بنووسە

ناو
  ڕۆشنەپێكهاتن
 سیمیناری  ژماره‌
539
ژماره‌ی سڵایده‌كانی ئه‌م سیمیناره‌ :
17

538. دەرمان و ماددەی هۆشبەر

نیسان 2, 2020 لێدوانێک بنووسە

ناو
  دەرمان و ماددەی هۆشبەر
 سیمیناری  ژماره‌
538
ژماره‌ی سڵایده‌كانی ئه‌م سیمیناره‌ :
22

537. درۆكردن لای منداڵ

نیسان 2, 2020 لێدوانێک بنووسە

ناو
  درۆكردن لای منداڵ
 سیمیناری  ژماره‌
537
ژماره‌ی سڵایده‌كانی ئه‌م سیمیناره‌ :
15

536. توخمی فۆسفۆڕ

نیسان 2, 2020 لێدوانێک بنووسە

ناو
   توخمی فۆسفۆڕ
 سیمیناری  ژماره‌
536
ژماره‌ی سڵایده‌كانی ئه‌م سیمیناره‌ :
19

535. ئازادی ڕادەربڕین

نیسان 2, 2020 لێدوانێک بنووسە

ناو
  ئازادی ڕادەربرین
 سیمیناری  ژماره‌
535
ژماره‌ی سڵایده‌كانی ئه‌م سیمیناره‌ :
22