Archive

Archive for the ‘تەندرووستی’ Category

ھەرگیز  ھەوڵ مەدە بەشە پاکەکەی ئەو خۆراکانە بخۆیت کە کەڕوو لێیداوە!

ته‌مموز 14, 2020 لێدوانێک بنووسە

ھەرگیز  ھەوڵ مەدە بەشە پاکەکەی ئەو خۆراکانە بخۆیت کە کەڕوو لێیداوە!

(هاوڕێکانت تاگ بکە با ئاگادار بن.)

بۆ نموونە کاتێک پارچەنانێکت ھەیە و بەشێکی کەڕوو لێی داوە ڕەنگە تۆ ئەو بەشەی لێ بکەیتەوە و بەشە پاکەکەی بخۆیت ؟؟

ئەگەر پێت وابێ بەشە پاکەکەی کەڕوو لێی نەداوە ئەوە ھەڵەیت!

کەڕووەکان بەوە دەناسرێن کە ژمارەیەکی یەکجار زۆر ڕەگی دەزوولەیەیی دروست ئەکەن لەسەر ئەو خۆراکانەی کە پێوەی دەنیشن بە جۆرێک چاوی ئێمە توانایی بینیانی نییە تەنھا ئەو بەشە نەبێیت کە پێ دەگات و ڕەنگی خۆراکەکە دەگۆڕێت!

بۆیە ھەر خۆراکێک کەڕوو لێی بدا ئەوا گشت بەشەکانی گرتۆتەوە ..

ئایا تا چەند زیان بەخشە خواردنی ئەو خۆراکانە؟
کەڕووەکان زۆرجار سوودیان ھەیە وەک ئەوانەی کە لە دروست کردنی پەنسلین و سۆیا سۆس و پەنیر بەکار دێن.
بەڵام ناتوانرێ بگوترێ خواردنی بەشێکی کەم لە کەڕوەکان مەترسی نابێت بۆ تەندروستی !
چونکە کەڕوەکان وەک قارچک چەندەھا جۆریان ھەیە و ھەندێکیان زۆر ژەھراوین کە زیانی تەندروستی زۆر لەسەر جەستە دروست دەکات
بۆ نموونە کەڕووی جۆری Beschrijving
Rhizopus
کە جۆرێکی باوە لە نان ئەدا و شێوەی نانەکر دەگۆرێ بۆ شین و سەوزباو ! دەرکەوتوە لە ھەندێ حالەتی زۆر دەگمەن مرۆڤ دووچاری نەخۆشیەک ئەکا بە ناوی Zygomycosis  کە نەخۆشیەکە وادەکات خۆێنی مرۆڤ دووچاری مەیین بێیت و ھەروەھا رێگر دەبێت لە گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ خانەکانی لەش و بەمەش مرۆڤەکە مەترسی مردنی لەسەر دروست دەبێت !

ھەروەھا پێوستە بگوتری کەڕووەکان وەک بەکتریا نین بە پلەی گەرمی بەرز لەناو بچن! بۆیە پێوستە ھەرگیز  ئەو بەشە پاکەی ئەو خۆراکانە نەخورێت کە کەڕووی لێ داوە.

#پلاتفۆرمی_زانستی_زەوی

:هاوپۆله‌کانتەندرووستی

قورسترین تاعونەکانی مێژوو

نیسان 21, 2020 لێدوانێک بنووسە

قورسترین تاعونەکانی مێژوو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١/ تاعونی ئانتۆنی
لەنێوان ساڵانی ١٦٥-١٨٠ز لە جیهانی کۆنی داوە و بەگوێرەی مێژونوسانی ئەو سەردەمە رۆژانە گیانی ٢٠٠٠ کەسی چنیوەتەوە، بەگوێرەی ئەو وەسفانەی تۆمارکراون پێدەچێ نەخۆشی ئاوڵە بوبێ
ــــــــــــــــــــــــــــ
٢/ تاعونی گیسیان
لە نێوان ساڵانی ٥٤١-٥٤٢ز لە میسرەوە لە رێگەی بازرگانیی دانەوێڵەوە گوازراوەتەوە بۆ تەواوی ئەفریقا و سنوری ئیمڕاتۆرییەتی بیزەنتی و کیشوەری ئەوروپا و خەڵکێکی زۆری کوشتوە
ــــــــــــــــــــــــــــ
٣/ تاعونی رەش
لەنێوان ساڵانی ١٣٤٨-١٣٤٩ لە کیشوەری ئەوروپای داوە و گیانی ٢٠ ملیۆن مرۆڤی چنیوەتەوە.. ئەوکاتە وا دەزانرا لەرێی مشکەوە گوازراوەتەوە بەڵام توێژینەوە تازەکان بێتاوانی مشکیان سەلماندوە
ــــــــــــــــــــــــــــ
٤/ تاعونی مەزنی لەندەن
لەنێوان ساڵانی ١٦٦٥-١٦٦٦ز لە هۆڵانداوە گوازراوەتەوە بۆ لەندەن و بۆتەهۆی کوشتنی ١٠٠ هەزار کەس کە دەکاتە یەک لەسەر چواری دانیشتوانی ئەو سەردەمەی شارەکە.. ساڵی ٢٠١١ بەکتیریای بەرپرس لەو پەتایە دۆزرایەوە
ــــــــــــــــــــــــــــ
٥/ زەردەتا
ساڵی ١٧٩٣ لەهەرێمی ڤیلادیلڤیای ئەمریکای دا و گیانی ٤٥هەزار کەسی چنییەوە
ــــــــــــــــــــــــــــ
٦/ تاعونی مەزنی مارسیلێ
ساڵی ١٧٢٠ لەشاری مارسیلێی فەڕەنسای دا و نزیکەی ١٠٠ هەزار مرۆڤی کوشت
ــــــــــــــــــــــــــــ
٧/ کولێرا
ساڵی ١٨٢٠ لەشاری کالکۆتای هیندییەوە بەهەموو باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا و دواتر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستا بڵاوبۆتەوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسی کوشتوە
ــــــــــــــــــــــــــــ
٨/ تاعونی مەنشوریا
لەنێوان سالانی ١٩١٠-١٩١١لەناوچەی مەنشوریای ولاتی چینی داوە و نزیکەی ٦٠ هەزار کەسی کوشتوە
ــــــــــــــــــــــــــــ
٩/ ئەنفلۆنزای ئیسپانی
ساڵی ١٩١٨ بەهەموو دنیادا بڵاوبۆتەوە و بۆتەهۆی لەناوبردنی ٤٠-٥٠ ملیۆن کەس، ئەو پەتا جیهانییە یەکەمین ئاشنایەتی مرۆڤ بوو لەگەڵ ڤایرۆس کە هەتا ئەو کاتە نەناسراو بوە، ساڵی ٢٠٠٦ بەناوی ئەنفلۆنزای باڵندە لە جین سەریهەڵدایەوە و نزیکەی ١٠٠ کەسی کوشت
ــــــــــــــــــــــــــــ
١٠/ ئەنفلۆنزای ئاسیایی
لەنێوان سالانی ١٩٥٧-١٩٥٨ لەهۆنگ کۆنگ و سەنگاپورەو دواتر ئەمریکای داوە و خەڵکێکی زۆری کوشتوە
ــــــــــــــــــــــــــــ
١١/ ئایدز
ساڵی ١٩٧٦ لە کۆنگۆ سەریهەڵدا و هەتا ئێستا نزیکەی ٣٦ ملیۆن توشی بوون
ــــــــــــــــــــــــــــ
١٢/ ئەنفلۆنزای بەراز
ساڵی ٢٠٠٩ یەکەمجار لە مەکسیک دەرکەوت و دواتر زۆربەی جیهانی گرتەوە.. بەگوێرەی WHO بکوژترین ڤایرۆسەو لەو ساڵەدا بوەهۆی مردنی زیاتر لە ١٨ هەزار کەس
ــــــــــــــــــــــــــــ
١٣/ ئەیبۆڵا
ساڵی ٢٠١٣ لە گینیا سەریهەڵدا و دواتر وڵاتانی رۆژاوای ئەفریقیای گرتەوە نزیکەی ٦ هەزار کەسی کوشت.. دواتر ساڵی ٢٠١٨ لە کۆنگۆ دەرکەوتەوە و ٢٢٠٠ کەسی تری لەوێش کردە قوربانی
ــــــــــــــــــــــــــــ
١٤/ کۆڕۆنا
ساڵی ٢٠٢٠ لە وٶهانی چین دەرکەوت و هەتا ئێستا گیانی نزیکەی ٣٥٠٠ کەسی چنیوەتەوە
وةرگيراوه

:هاوپۆله‌کانتەندرووستی