Archive

Archive for the ‘نووکتە وپێکەنین’ Category

بەزمــی ژن مـارەكردن بخینەوە بەقوەتە 😁😁

ئه‌یلول 4, 2020 لێدوانێک بنووسە

بەزمــی ژن مـارەكردن بخینەوە بەقوەتە 😁😁

ههههههههههههه
برادەرێک ووتی 😁😁
لە ڕێگەی گروپێکی فەیسبوکەوە کچێکم ناسی دوای دوو سێ مانگ لە هاوڕێیەتی داوای زەواجم لێ کرد ئەویش وتی ئەگەر راست ئەکەی وەرە بۆلای باوکم داوام بکە..
منیش زۆر بە ئاسایی چومە ماڵەکەیان و قسەم لەگەڵ باوکی کرد خوا هەڵناگرێ زۆر پیاوێکی باش و بەڕێز بوو، وتی کوڕم بڕۆ ئیشەڵا جوابت لێ ئەگێڕمەوە..
دوای هەفتەیەك تێلێکم بۆ هات دەنگی کچێک بوو زۆر ناسك و خۆش بوو وتی بێ زەحمەت تا ماڵمان وەرە باوکم ئیشی پێتە.. منیش زۆر دڵم خۆش بوو بەرەو ماڵی کچەکە ڕۆیشتم لە دەرگامدا ئەو کچە دەرگای کردەوە کە تێلەکەی بۆ کردم واتە خوشکی ئەو کچەی چوومە داوای.. ویستم بڵێم کوا باوکت یەکسەر وتی بێدەنگبە کەس لە ماڵەوە نییە ۳٠هەزارم بدەرێ و وەرە ژووەوە جی ئەکەی بیکە..منیش ڕەنگم تێکچوو مۆڕەیەكم لە کچەکە کردوو بە بێدەنگی رۆیشتم و لەو ماڵە دوورکەوتمەوە ویستم سوار سەیارەکە بم و لەناکاو باوکی کچەکە هاواری کرد وتی : وەرە وەرە کوڕم ئەمە سیناریۆیەك بوو ویستمان تاقیت بکەینەوە بەلام سەرکەوتوو بوویت وەرە پیرۆزە من کجەکەمت ئەدەمێ.
ئەوەبوو زەواجمان کردوو ئێستا ۱٠ ساڵ بەسەر ئەو روداوەیا تێپەڕیووە بەڵام تا ئێستاش کەس نەیزانی کە من گەرامەوە بۆ ناو سەیارەکە ویستم بجم ۳٠ هەزارەکە
بۆ کچەکە بێنم و بچمە ژووەوە 😂😂😂

ووتەی زانایان لەسەر پیاوی یەک ژنە

ته‌مموز 24, 2020 لێدوانێک بنووسە

ئەگەربەس یەڪ ژنت هەیەو بە تەمانیت بیکەی بەدووان یا زیاتر ئەم بابەتە بخوێنەوەو پاشان بۆچونی خۆت بەکۆمێنتێک دەرببڕە.

*(ابن سینا) دەفەرموێ:هەرپیاوێک یەک ژنی هەبێ توشی جۆرەها نەخۆشی جەستەیی و دەرونی دەبێت، وەهەر لە تەمەنی لاویەتی پیر دەبێ، توشی ئازاری چۆک و پشت و جومگەکان دەبێ، زوو بێ هیوا دەبێ لەژیان، گەشی و شادی لەدەموچاوی نامێنێ، وەبەبەردەوام پرتەو بۆڵەیەتی.

*قازی ئەبومەسعود دەفەرموێ: هەرپیاوێک یەک ژنی هەبێ ئەوە بۆقەزاوەت و سوڵح و سەڵاحەت
ناشێ لەنێوان خەڵکی.

*ئەبوحەیانی تەوحیدی دەفەرموێ:
لەسەردەمی ئێمە هەرپیاوێک یەک ژنی هەبوایە کەس لەگەڵی دانەدەنیشت چونکە بەکەسێکی بچوکیان ئەژماردەکرد.

*عابیدی کوڕی میسار دەفەرموێ:
پیاو ئەگەر یەک ژنی هەبێ ئەوا بەهیچ شێوەیەک ناتوانێ بەندایەتی و دیندارییەکی ڕاست و دروست و تەواو بکا.

*بەشێخ مەعروفی کەرخییان گوت:
مامۆستا هەندێ کەس بەناوی زوهدو دونیا نەویستی یەک ژن دەهێنن تۆ دەڵێی چی؟
ئەویش فەرمووی :نەخێر بەهیچ شێوەیەک ئەوە زوهدنیە ئەوانە شێتن، بۆ ئەوانە لەئەبوبەکروعومەرو عوسمان و عەلی زاهیدترن!!؟

*بە(ابن فیاض)یان گوت :مامۆستا
دەربارەی پیاوی یەک ژن دەڵێی چی؟
ئەویش فەرموی:ئەوانە مردوون نانی زیندودەخۆن.

٭کاتێک (ابن اسحاق النیسابوری)
بووە والی شاری(کرک)بەهیچ شێوەیەک پارەو یارمەتی نەدەدا بەوکەسانەی کەیەک ژنیان هەبوو
گوتیان جەنابی والی بۆ وادەکەی؟
گوتی :ئەم ماڵە ماڵی خوایە حەیفە
بدرێ بەکەسانی سەفیهوهیچ نەزان

٭(تقی الدین المزنی)تازە بوبوە زاناو
شەرع زان و فەقیهی شاری سەمەرقەند، پێیان گوت:مامۆستا
خەڵکی سەمەرقەند میللەتێکن هەموویان یەک ژن دەهێنن.

ئەویش فەرمووی:ئایە موسڵمانن؟
واتا گومانی لەئیسلامەتیان هەبوو
مانگێک دوای ئەم قسەیە هەرچی پیاوهەبوو کردیە دوژن و سێ ژن
تاوای لێهات لەشاری سەمەرقەند هەرچی کچە قەیرەو بێوەژن هەبوو
هەموویان شوویان کرد.

… ئێوەئەڵێن چی ڕای خۆتانبەکۆمێنت بنوسن ……..🌷🌷🌷🌷

لەگەڵ تەواویی ڕێزدا…وەرگیراوە….

چیرۆک لەپشت هەر پیاوێکی مەزنەوە ژنێکی گەورە هەیەلەپشت هەر پیاوێکی مەزنەوە ژنێکی گەورە هەیە

نیسان 24, 2020 لێدوانێک بنووسە

کۆمپانیایەکی گەورە هەستا بەڕێکخستنی گەشتێک بۆ کرێکارەکانی لەکەنار دەریاچەیەک
دەریاچەکە پڕبوو لە تیمساح.. 🐊🐊🐊
خاوەن کۆمپانیاكه گرەوێکی لەگەڵ کارمەندەکانی کرد (هەر بۆ کەیف و سەفا )
گووتی هەر کەسێک بە مەلەوانی لەم دەریاچەیه بپەڕیتەوە بەسەلامەتی ، یەک ملیۆن دۆلاری دەدەمێ💰💰
ئەگەر ڕزگاریشی نەبوو لە تیمساحەکان🐊🐊
ئەوە مليونەک و نیو دولار💰💰دەدەمە کەسوکاری.
کەس بیری لەوە نەکردەوە خۆی تاقی کاتەوە..
لەناکاو کارمەندەکان یەکێکیان دیت خۆی تێ فڕێ داو بەهەموو هێزی کەوتە مەلەکردن بەشێوەیەکی سەیر
هەموو تیمساحەکان دوای کەوتن لەناو سەرسوڕمانی هەمووان گەیشتە ئەوبەر بەسەلامەتی .
پیاوە هەژارەکە بووە ملیۆنێری گوندەکەیان
وە لەوە بەدواوە بووە کەسایەتی مەزنی ناوچەکە .
بەڵام سوور بوو لەسەرئەوەی بزانێ کؽ بوو لەپشتەوە پاڵی پێوەنا تا بکەوێتە دەریاچەکەوە !؟
دەرکەوت کە ژنەکەی بووە !
وە لەو کاتەوە ئەو ووتە بەناوبانگە سەری هەڵدا کەدەڵێ :
لەپشت هەر پیاوێکی مەزنەوە ژنێکی گەورە هەیە 😁😂🤣